تۆڕی جیهانی کورد بۆ گەشەپێدان — یەکەم پێکهاتەی جیهانی یەکگرتوو، سەربەخۆ و پیشەیی بۆ بەستنەوەی ملیۆنان کورد لە سەرتاسەری جیهان.
تۆڕی KGND تەنها پرۆژەیەک نییە؛ بەڵکو دەستپێشخەرییەکی مێژووییە کە لە ناو هەلومەرجێکی نوێدا، سەری هەڵداوە. ئامانجی ئەم دەستپێشخەرییە دامەزراندنی یەکەم تۆڕی جیهانییە کە کوردان، بە شێوەیەکی یەکگرتوو، سەربەخۆ و پرۆفیشناڵ، لە سەرتاسەری جیهان پێکەوە دەبەستێتەوە.
ئەم تۆڕە هەوڵێکە بۆ ئەوەی هەموو ئەو توانایانەی کە بە شێوەیەکی پەرش و بڵاو لە ناو ڕەوەندی کوردیدا هەیە، لە سەرمایەی مرۆیی و زانستی تایبەتمەندەوە تا توانای کارگێڕی، سەرچاوە ئابووری، ئەزموونی دامەزراوەیی و کولتووریی بخرێنە ناو سیستەمێکی ڕێکخراو، پەیوەست و بەردەوامەوە.
تۆڕی KGND وەک پردێکی دامەزراوەیی کار دەکات؛ شوێنێکە کە لە ڕێگەیەوە زانست، ئەزموون، سەرچاوە و مۆدێلە مۆدێرنەکانی بەڕێوەبردنی مەدەنی، بە شێوەیەکی ڕێکخراو و کارا بۆ گەشە و بەهیز کردنی کۆمیونەتی کوردی بە کار دەهێنێت.
" دامەزراندنی KGND لەم ساتەدا پێویستییەکی مێژووییە نەک هەڵبژاردنێکی ئیختیاری "
— حەیدەر کەمالی فەر- دامەزرێنەریKGND، ٢٠٢٦
پارچەپارچەبوونی ڕەوەندی کوردی تەنها سنووری جوگرافی نییە؛ بەڵکو لە پێنج ڕەهەندی جیاوازدا، بە شێوەیەکی هاوکات، لە یەکتر دادەبڕێین.
لە چەندین وڵاتدا بڵاوبووینەتەوە، بەلام میکانیزمێکی هەماهەنگ یەکگرتوومان نییە
نەبوونی چوارچێوەیەکی هاوبەشی مۆدێرن بۆ پێناسەکردنی ناسنامەی مەدەنی و جیهانی
چالاکییە جیاواز و ناوخۆییەکان کە هیچ پەیوەندییەکی دامەزراوەیییان بە یەکترەوە نییە
پچڕانی پەیوەندی نێوان پسپۆڕان، ئەکادیمیستەکان، خاوەنکاران و چالاکوانانی مەدەنی
نەبوونی کەناڵە فەرمی، بەردەوام و پێکهاتەدارەکان بۆ دروستکردنی کارلێکی بەردەوام
دروستکردنی ژێرخانی هەماهەنگی جیهانی — پردێک لە نێوان دیاسپۆرا و کوردستان
گواستنەوەی نەتەوەی کورد لە دۆخی پەرشوبڵاوەوە بۆ کۆمەڵگایەکی ڕێکخراو، پێشکەوتوو و دامەزراوەیی؛ بە ئاراستەی دروستکردنی تۆڕێکی گەورە، باوەڕپێکراو و کاریگەر لە بواری مەدەنی، زانستی، ئابووری و ڕۆشنبیری لە ئاستی جیهان.
دامەزراندن و بەردەوامکردنی پێکهاتەیەکی سەربەخۆ و پیشەیی کە بێتە بناغەی پلاتفۆرمێکی دامەزراوەیی بۆ هاوکاری و یەکخستنی توانا جیهانییەکانی کورد—لە پەیوەستکردنی بەهرەمەندەکان بۆ دروستکردنی زانست، تا پەرەپێدانی دامەزراوەکان و پشتیوانی لە گەنجان.
بنیاتنانی تۆڕێکی جیهانی ١٠٠,٠٠٠ ئەندام لە ماوەی ٥ ساڵدا
دروستکردنی ژێرخانی مۆدێرن و بەردەوام بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی کورد
بە شێوەیەکی سیستماتیکی زانست و ئەزموونی جیهانی بگوازرێتەوە بۆ کوردستان
لە قاڵبدان و بەهێزکردنی هێزی نەرمی گەلی کورد لەسەر ئاستی جیهانی
بەهێزکردنی لاوانی کورد — پەروەردە، پێشەنگایەتی، شارەزایی
دروستکردن و پشتیوانیکردنی پڕۆژە ئابووری و کۆمەڵایەتییە هاوبەشەکان
بەرهەمهێنانی زانست، داتا و رەوایەتی باوەڕپێکراو دەربارەی کوردستان
ئەندامانی ئێستا
وڵاتان
ناوەندی هەرێمی
ئامانجی ٥ ساڵە
ئەگەر باوەڕت بە داهاتوویەک هەیە کە لەسەر گەشەپێدان، کەرامەتی مرۆڤ، هاوکاری و هیوا بنیات نراوە — شوێنەکەت لەم تۆڕەدادایە.